بە وێنە و بە فەرمی ... مان سیتی گۆڵپارێزێكی بە گرێبەستێكی مێژوویی هێنایە ریزەكانی

بە وێنە و بە فەرمی ... مان سیتی گۆڵپارێزێكی بە گرێبەستێكی مێژوویی هێنایە ریزەكانی
بێنفیکا بەفەرمی گواستنەوەی ئێدێرسۆن مۆرایسی گۆڵپارێزی یانەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی راگەیاند و ئەم گۆڵپارێزە بڕازیلییە دەبێتە دووەم گرێبسەتی ئەم هاوینەی پیپ گواردیۆلا.

وەکو پێشبینی دەکرا، بێنفیکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رۆیشتنی ئێدێرسۆنی 23 ساڵانی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ راگەیاندووە، بەمەش ئەم گۆڵپارێزە بڕازیلییە دەبێتە دووەم گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ، کە پێشتر جیانلویجی بوفۆن پێشتر لە 2001 بەرامبەر 53 ملیۆن یۆرۆ پارمای بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسەوە کرد.

ئێدێسرۆن دوای بێرناردۆ سێلڤا دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی مان چێستەر سیتی ئینگلیزی واژووی بکات.




ئێدێرسۆن مۆرایسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بێنفیكا و ئێستای مانچێستەر سیتی.

محمد سلێمان
Top