پیرێز بوجەیەكی گەورەی خستۆتە بەردەم زێدان لە بازاری گواستنەوەی هاوینەدا
یانه‌ی شاهانه به هیوای ئه‌وه‌یه، له بازاڕی گواستنه‌وه‌كاندا هاوسه‌نگی دروست بكات، به‌و ده‌سته‌وارانه‌ی دێنه ریزی تیپه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاتانه‌ی له فرۆشتنی هه‌ندێ یاریزانی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌تالۆنی له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پیرێز بڕی 290 ملیۆن یۆرۆ بۆ بودجه‌ی گرێبه‌سته‌كان ته‌رخان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی راهێنه‌ر زه‌ینه‌دین زێدان به‌دیبێنێت.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی واژووكردووه، زێده‌باره‌ی نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی تیۆ هێرناندێز، یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، كه به خواستن بۆ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاری ده‌كات، به‌های هه‌ردوو ده‌سته‌واره‌ش 75 ملیۆن یۆرۆیه.
یانه‌كه بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دێڤید دی خیا، گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ته‌رخان ده‌كات، له‌وانه‌یه به‌های گرێبه‌سته‌كه له ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی، به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بگاته 70 ملیۆن یۆرۆ. بێجگه له‌و سێ یاریزانه، ریال چاوی له كیلیان مباپێ به‌هره‌مه‌ندی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیش بڕیوه، كه ریال مه‌درید بۆ ده‌سته‌واره‌كه‌ی بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه.
به‌م دواییه مێرینگێ هه‌وڵ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دانی سیبایۆسی یاریزانی ریال بیتسیش ده‌دات، به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ. له به‌رمبه‌ردا ریال مه‌درید پێشبینی فرۆشتنی، جیمس رۆدریگز و ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌كات، به بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ جیمس و 70 ملیۆن یۆرۆش بۆ مۆراتا.
محمد سلێمان
