جۆکۆڤیچ لە رۆڵاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند
لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا، جۆکۆ رووبەڕووی جواو سۆسای پۆرتوگالی بووەوە و یارییەکەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە بەرژەوەندی خۆیدا کۆتاییپێهێنا.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش یەک ، شەش چوار ، شەش سێ بوون.
جۆکۆ تەنیا جارێک ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە و ئەویش لە ساڵی 2016دا بوو، ئەمجارەش دەیەوێت بۆ جاری دووەم نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
محمد سلێمان
