مۆرینهۆ گڵۆپی سەوزی بۆ ئەستێرەیەكی یانەكەی بۆ رۆیشتن دەركرد
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری ئانتۆنی مارشیال هێرشبەرێکی یانەکەی ببێت و لە جێگەی ئەو کار بۆ گواستنەوەی ئانتوان گریزمان لە ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئیڤان پیریسیچ لە ئینتەرمیلان دەکات.

مانچێستەر یونایتد پێش دوو وەرز بەرامبەر 58 ملیۆن پاوەند مارشیالی لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کڕی، بەڵام ئەو یاریزانە نەیتووانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆسێ مۆرینیۆ رازییە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینەدا کە وەرزی رابردوو زۆرینەی کاتەکان لەسەر کۆرسی یەدەگ بوو.
محمد سلێمان
