ڤینۆس ویلیامز لە رۆلاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند

هەردوو تێنسزانەکە لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی فیلیپ شاتریێی بەناوبانگ رووبەڕووی یەکبوونەوە و تێنسزانە ئەمریکییەکە توانیی بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بەئەنجامەکانی شەش سێ و شەش یەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایکردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە.
ڤینۆس ویلیامزی خوشکی سیرینا ویلیامز ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەدایە و یەکێک لە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی نازناوی ئەم ساڵی پاڵەوانێتییەکەیە.
محمد سلێمان
