هیگواین پێش یاریەكەیان: هیوا دەخوازم رامۆس لە خولەكی (90) دەرنەكەوێت

هیگواین پێش یاریەكەیان: هیوا دەخوازم رامۆس لە خولەكی (90) دەرنەكەوێت
گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی باس لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات بەرامبەر ریال مەدرید.

هیگواین لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی: لەماوەی چوار ساڵی رابردوو ریال مەدرید سێ جار گەیشتۆتە یاری كۆتایی، ئەمەش گەورەیی ئەو تیپە دەردەخات.

ئەو وتیشی: ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە، وێرای ئەوەی كە ئێمە رێزیان دەگرین بەڵام ئێمەش بۆ نازناوەكە یاری دەكەین و هەوڵی بردنەوەی چامپیۆنس لیگ دەدەین.

هیگواین ئەوەیشی وت: هیوا دەخوازم رامۆس نەتوانێت لە خولەكی (90) گۆڵ بكات چونكە ئەگەر ئەمە روونەدات ئێمە باشتر دەردەكەوین و چانسی بردنەوەی نازناوەكەمان زیاتر دەبێت.

محمد سلێمان

Top