جۆن تێرى: کاتى من لەگەڵ چێڵسى کۆتایى هات

جۆن تێرى: کاتى من لەگەڵ چێڵسى کۆتایى هات
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، جۆن تێرى بەرگریکارى یانەى چێڵسى ئینگلیزى دووپاتیکردووەتەوە، بیر لە وازهێنان لە یاریکردن دەکاتەوە، پاش ئەوەى لە مانگى داهاتوودا گرێبەستەکەى لەگەڵ بلوز کۆتایى دێت.

جۆن تێرى ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا داهاتووى خۆى یەکلایى نەکردووەتەوە، بەڵام لەو بڕوایەدا نییە بێجگە چێڵسى یارى بۆ یانەیەکى تر بکات، لەبەرئەمەش پێیوایە بڕیارى وازهێنانى لە یاریکردنى لە ماوەى داهاتوودا لە ئارادایە.

ئەم لێدوانەى تێرى ٣٦ ساڵ لە کاتێکدایە، پێشتر بڕیاریدابوو کۆتایى ئەم وەرزە یانەکەى بەجێبهێڵێت و لەم بارەیەشەوە دەڵێت: کاتى من لە چێڵسى کۆتایى هات و پێویستە جێگە بۆ گەنجەکان بکەینەوە یارى بکەن و هەردەم هیواى سەرکەوتنیش بۆ ئەم یانە گەورەیە دەخوازم.

محمد سلێمان
Top