ماوەی دووركەوتنەوەی ماسكیرانۆ لە نێو یاریگاكان راگەیاندرا

ماوەی دووركەوتنەوەی ماسكیرانۆ لە نێو یاریگاكان راگەیاندرا
خافێر ماسکیرانۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە یاری ڕابردووی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەلاڤێس دووچاری پێکانهات و بەو هۆیەوە چوە دەرەوەی یاریگا.

یانەی بارسێلۆناش لە بارەی پێكانەكەیەوە بڵاویکردەوە، پشکنینی پزیشکیان بۆ ماسکیرانۆ کردووەو پێکانەکەی لە ئەژنۆی ڕاستیدایە لە بەشی دواوەی.

بە پێی پشکنینەکان بێت، ئەو یاریزانە پێویستی بە ماوەیەک پشوو هەیە کە دەگاتە شەش هەفتە ، ئەوەش مانای وایە کە ڕەنگە نەتوانێت بەشداری کامپە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات کە لە مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات.

ماسکیرانۆ لە یاری ڕابردوووی جامی شادا تەنیا ١٢ خولەک یاری کرد دوای ئەوەی بەر مارکۆس یۆرینتی کەوت نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

محمد سلێمان
Top