بێشکتاش لەسەر دەستی گازی عەنتاب بووە پاڵەوانی تورکیا

بێشکتاش لەسەر دەستی گازی عەنتاب بووە پاڵەوانی تورکیا
یانەی بێشکتاش، دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی گازی عەنتاب بە ٤ گۆڵی خاوێن، نازناوی خولی یانە نایابەکانی تورکیای بەدەست هێنا.

بەم سەرکەوتنە بێشیکتاش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 74 کە بە 4 خاڵ لەپێش یانەی باشاکشەهیردایەوه‌و بۆ دووه‌م وه‌رزى له‌سه‌ر یه‌ك بووه‌ پاڵه‌وان.

هەریەک لە یانەکانی فەنەرباخچە و گاڵاتاسارای لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان و ره‌نگه‌ وه‌رزى داهاتوو به‌شدارى خولى ئه‌وروپى بكه‌ن له‌ شوێنى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.

محمد سلێمان
Top