خەونی من ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەم

خەونی من ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەم
ڕەیان مەغدید یاریزانی پاسکیلسواری یانەی ھەولێر
خەونی من ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەم
یانەی وەرزشی ھەولێر دوای ماوەیەک دەبڕان لە نەبوونی ھیچ تپێکی پاسکیلسواری کچان، بەڵام بە ھەوڵ و ھیمەتی کارگێڕی یانەکە جارێکی تر تیپی پاکسیلسواری کچانیان درووست کردووە و کۆمەلێک یاریزانی بەتوانیان لە تیپەکە کۆکردەوە لە یەکەم بەشداری کردنیان لەخولی عێراقی توانیان پلەی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بەدەست بھێنین ، ئەم یانەیەش خاوەنی چەندین کچە یاریزانی بەتوانایەلەسەر ئاستی عێراق کە پاشە رۆژێکی پڕشنگدار چاوەڕێ ئەم تیپە دەکات لە داھاتوو یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی ئەم یانەش ڕەیان مەغدیدە ئەو لەدایک بووی شاری ھەولێر و کاپتنی تیپی کچانی یانەی ھەولێرە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەو بە ئاستە بەرزەکەی ھەموولایەکی سەرسام کردووە ، ناوبراو پێشووتر بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئافرەتانی ھەولێرو ئارارات و پێشکەوتن یاری کردووە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری پاسکیل سواری چۆن دەبینی ؟
-ئاستی یاری پاسکیلسواری سەبارەت بە ئاستی کچان ئاستێکی زۆر باشی ھەیە ، چەندین ساڵە کچانی کورد بەشدارن لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە بە نوێنەرایەتی کچانی عێراق ئەنجامی باشیان بەدەست ھێناوە.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-بێگومان ئەنجامنەدانی پاڵەوانیەتی کەم دەبێتە ھۆی ئەوەی نەمانی یانەکان ، لە ئێستادا ھیچ پاڵەوانیەتیەک لەسەر ئاستی کوردستان نییە تەنیا لە عێراق نەبێت ئەویش کاریگەری خۆی دەبێت.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی پاسکیلسواری کچان بەرەوو پێش بچێت؟
-ھەموو کات گوتوومە بەرپرسان زۆر گرنگی بە یاری پاسکیلسواری نادەن ، ھیوادارم بتوانن پاسکیلی باشمان بۆ دابین بکەن، خێزانەکانیش رێ بە کچەکانیان بدەن بۆ بەشداری کردن لەپاسکیلسواری بە خزمەت کردنی زیاتریش ئاستی ئەم یارییە بەرز دەبێتەوە.
*گرفتی یارییەکانی تۆپی پاسکیلسواری لە چی دەبینی؟
-یاری پاسکیلسواری دوو کێشەی ھەیە ، یەکەمیان بەرپرسەکان گرنگی ئەم یارییە نادەن ، دووەمیش خێزانەکان رێگری دەکەن لە کچەکانیان بۆ بەشداری کردن لەم یارییە ئەوانیش گرفتن بۆ یاریزانان.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
-لە سێ یانە گرێبەستم بۆ ھات لەم ساڵ لە یانەیەکی باشوری عێراق و یانەی نەورۆز و یانەی ھەولێریش .
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-بەنیازم بۆ ئەمساڵ بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی عێراق بکەم و ھەموو ھەولێکیشم بۆ ئەوەیە بتوانم مەدالیایەک بەدەست بھێنم.
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
-یانەکەم پێویستی بە یاریزانی بیانی نییە چونکە خۆم یەکەمی عێراق بوویمە، زۆر سوپاسی کاپتن قادری ڕاھێنەر دەکەم بەڕاستی زۆر یارمەتیمان دەدات ، یانەی ھەولێریش ھیچ پێویستی بە یاریزانی دەرەوە نییە .
*چۆن بوو یانەی ھەولێرت ھەڵبژاردووە؟
-لەبەر ئەوەی من کچی شاری ھەولێرم حەز دەکەم ھەولێرەکەم لە پلەکانی یەکەم بێت ، ھەموو کاتیش یاری بۆ ئەو یانەیە دەکەم وەکو کاپتنی تیپەکە.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
-داواکارم گرنگی بە یاری پاسکیلسواری بدەن لە رووی داراییەوە ، چونکە بەڕاستی کەم و کوریمان زۆرە بەھیوای ئەوەم بەرپرسان ئاورێک لەم یارییە بدەنەوە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
-خەونی من وەکو یاریزانێک ئەوەیە رۆژێک لەر ۆژان بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەم ، بتوانم پلەی یەکەم بەدەست بھێنم وەکو کچە کوردێک ، بەھیوای ئەوەم وەرزشی پاسکیلسواری بەرەوو پێش بچێت و خێزانەکانیش رێگە بە کچەکانیان بدەن بۆ وەرزشی ئەم یارییە.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
-بێگومان ئەوە خەونی ھەموو یاریزانێکی پاسکیلسواری کوردە کە رۆژێک لە لە رۆژان ئەم ھەڵبژاردەیە دابمەزرێ من دڵنیام یەکێک دەبم لە یاریزانانی ئەو تیپە چونکە ئێستا پێشەنگی عێراقم.
*لە ھەڵبژاردەی عێراق دژایەتیت ناکرێ وەکو کچە کوردێک؟
-بێگومان دژایەتی زۆر دەکرێ ، بەڵام خۆشبەختانە دژایەتیەکە تەنیا لە لە نێوان کچە کوردەکانە واتە ھەولێر و سلێمانی ئەگەر نا ھیچ ڕکابەرێکی عەرەبمان نیە.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاسی گۆڤاری گوڵان دەکەن، سوپاسی بۆ یانەی ھەولێر دوای پێنج ساڵ لە نەبوونی تیپی کچان جارێکی تر تیپیان درووست کردووە توانیمان ببینە یەکەمی عێراق.
Top