ریال مەدرید لە گۆرانكاریەكانی یاریزانان دوو هێرشبەری لە دەست دەدات
ماڵپەری (fichajes) كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان پلانەكە ئاشكرا دەكات كە بە رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز كۆتایی پێدێت.
ئەو ماڵپەرە نوسیویەتی: یانەی ریال مەدرید بە بۆندەكەی یانەی ئیسپانیۆل رازی بووە و دەیەوێت ماریانۆ دیاز بداتە یانەكە و بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە بكات.
سەرچاوەكە دەڵێت: ریال مەدرید لەگەڵ یانەی میلان گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی مۆراتا بداتە ئەو یانە ئیتاڵییە و لە شوێنی یاریزانەكەش بۆند لەگەڵ كیلیان مباپی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی مۆناكۆ واژۆ بكات.

محمد سلێمان
