ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی ریال مەدرید لەسەر خەتە
ماڵپەری فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە، یانەی ئینتەرمیلان چاوی بریوەتە تواناكانی دانیلۆی بەرازیلی و باڵی راستی یانەی ریال مەدرید.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئینتەرمیلان لە دوای یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان ریال مەدرید و یوڤینتۆس بەفەرمی بۆندی دانیلۆ رادەگەینێت.
هەوڵەكانی ئینتەرمیلان لەكاتێكدایە یانەكە بۆندی لەگەڵ كلیبەر پیپیش واژۆكردووە و پێدەچێت لە مانگی داهاتوو هەردوو بۆندەكە ئاشكرابكات.

محمد سلێمان
