ریال مەدرید خەڵاتێكی گەورە بە رامۆس دەدات بەهۆی ئاست بەرزیەوە

ریال مەدرید خەڵاتێكی گەورە بە رامۆس دەدات بەهۆی ئاست بەرزیەوە
انەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای دەستەبەركردنی نازناوی لالیگا بڕیاریدا خەڵاتی سێرجیۆ رامۆس بكات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە بەهۆی ئاستەبەرزەكەی و ئەو رۆڵە باڵایەی لەگەڵ یانەكەیدا دەیگێڕێت ئیدارەی مێرەنگی بڕیاریداوە خەڵاتی رامۆس بكات و گرێبەستەكەی تا ساڵی 2021 نوێبكاتەوە.

ماركا بڵاویشیكردووەتەوە رامۆسی كاپتن باشترین بەستەرە لەنێوان ئیدارەی یانەكەی و ژوری جل گۆڕینی یاریزانەكاندا ئەوەش هۆكارێكی ترە لەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا.

لەكۆتایی هەواڵەكەیدا رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرای كردووە رامۆس یەكێكە لەپایە گرنگەكانی ریاڵ مەدرید و یەكێكیشە لەهۆكارەكانی نزیكبوونەوەی ریاڵ مەدرید لەدەستەبەركردنی نازناوی چامپیۆنس لیگی ژمارە 12، لەكاتی دەستەبەركردنی ئەو نازناوەشدا ریاڵ مەدرید دوای 59 ساڵ جارێكی تر هەردوو نازناوی لالیگا و چامپیۆنس لیگ پێكەوە دەستەبەر دەكات.

محمد سلێمان
Top