یۆڤانتۆس لە هێنانی دووەم ئەستێرەی بارسێلۆنا نزیكە
گرێبەستی ئینێستای 33 ساڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2018 کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستی یاریزانەکە نوێنەکراوەتەوە.
رۆژنامەکانی کۆریێری دێللۆ سپۆرت و لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالیا لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا رایانگەیاندووە، یوڤێنتوس ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئینێستا لەم هاوینەدا.
چوونی ئینێستا لە بارسێلۆنا تەنیا دەنگۆییە، بەڵام دانی ئەلڤێش، هاوڕێی پێشووی ئەو یاریزانە لە یوڤێنتوس یاریدەکات و پێدەچێت یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی وێنەکێشە ئیسپانییەکە پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە بکات، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێنەکرێتەوە.
ئاستی ئینێستا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە زۆر دابەزیووە، لەم وەرزەدا یاریزانەکە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 36 یاریی کردووە، تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.

محمد سلێمان
