گریزمان بە چەند مەرجێكی گرنگ ئامادەیە پەیوەندی بە ریزی شەیتانە سووەكانەوە بكات
ئهمڕۆ سێشهممه، 23 ئایاری 2017، پێگهی سكای سپۆرتسی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه گریزمان رازیبووه له هاوینی ئهمساڵ رووبكاته مان یونایتد، به مهرجێك یانهكه بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو سهربكهوێت، مهرجی دووهمی پێدانی 86 ملیۆن پاوهنده.
جێگای باسە ئەم وەرزە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دوای گرتنی ریزبەندی سێیەم كۆتای بەم وەرزەی خولی ئیسپانای هێنا بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر كرد، لە لایەكی دیكەوەش یانەی مانچێستەر یونایتد بە گرتنی ریزبەندی پێنجەم كۆتای بەم وەرزەی خولی ئینگڵتەرا هێنا بەڵام ئەم یانەی تەنها یەك دەرگای برینی بلیتی چامپیۆنزلیگی لە بەدەمە ئەویش بردنەوەیەتی لە یانەی ئەیاكسی هۆڵەندا كە وا بریارە سبەی لە یۆرۆپالیگ رووبەرووی یەك ببنەوە.
محمد سلێمان
