بە فەرمی ... باشترین یانە و راهێنەری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دیاریكرا
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له خولی نایابی ئینگلیزی له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه و خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پرێمه‌رلیگیشی وه‌رگرت، هه‌ڵبه‌ت به باشترین راهێنه‌ری وڵاتی ئینگلاندیش ده‌ستنیشان كرا.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوولی به خاوێنترین یانه بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانه‌كه به درێژایی یه‌ك وه‌رز هیچ كارتێكی سووریا‌ن نه‌بوو، ته‌نیا خاوه‌نی 54 كارتی زه‌رد بوون.

وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی پرێمه‌رلیگ به بردنه‌وه ناسناوه‌كه له لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی بۆ شه‌شه‌مجار كۆتایی هات.
محمد سلێمان
