كۆتینهۆ ئیدارەی بارسێلۆنای بێ هیوا كرد

كۆتینهۆ ئیدارەی بارسێلۆنای بێ هیوا كرد
فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی لیڤەرپوول وەڵامی بۆندەكەی یانەی بەرشلۆنەی دایەوە و مانەوەی خۆی لە رێدز دووپات كردەوە.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لێدوانی كۆتینهۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت: زۆرێك لە هاندەرانی وەرزشی باسی رۆیشتنم دەكەن بۆ یانەی بەرشلۆنە بەڵام من ئەوە بە درۆ دەخەمەوە.

ئەو وتیشی: من پابەندم بە بۆندەكەم لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول تا ساڵی (2022) بۆیە نامەوێت درێژە بەو باسە بدەم و من لە لیڤەرپوول دەمێنمەوە.

ئەستێرە بەرازیلییەكە ئەوەش دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەین و پێویست زۆر بەباشی خۆمان ئامادە بكەین و چێژ لەیارییەكانی چامپیۆنس لیگ وەربگرین.

محمد سلێمان
Top