ئەمڕۆسەورە و پێشمەرگەی سلێمانی، سلێمانی و گازی باکوور بەیەک دەگەن
ئەمڕۆسەورە و پێشمەرگەی سلێمانی، سلێمانی و گازی باکوور بەیەک دەگەن
لەمیانی یارییەکانی دواین ھەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق لە کۆمەلەی باکوور بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، یانەی سەورە لەسەر یاریگای خۆی لە شاری کەرکووک میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و تاڕادەیەکیش بتوانن بگەنە قۆناخی داھاتووی خولەکە بۆیە ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەم یارییە گرنگە، لە شاری سلێمانیش یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی شارەکەی میوانداری یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەاکری پێویستیان کردووە تاکە ئامانجی ھەردوو یانەکەش لەسەر بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
کارزان کانەبی
