بلوز ھیوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی کۆنتی دەکات

بلوز ھیوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی کۆنتی دەکات
بلوز ھیوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی کۆنتی دەکات
یانەی چێلسی ئینگلیزی پێشەنگی خولی پرێمەر لیگی ئینگلیزی کە ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی بەرز بۆتەوە و کۆنتی ڕاھێنەری یانەکەش سەرپەرشتی ئەو زنجیرە ئەنجامە باشەی یانەکەی کردووە بۆیە ئیدارەی یانەی بلوز ھەموو ھەولێکی داوە ئەم ڕاھێنەرە ئیتالیە بەردەوام بکەن لە مەشقدانەوەی یانەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر، سەرچاوەکانی میدیا لە ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئێستا چێلسی تەنیا چەند ھەنگاوێکی ماوە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی یانەکانی ئینگلیزی بۆیە لە ئێستادا ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە ھەموو ھەولێکی داوە ئەم ڕاھێنەرە ڕازی بکات بۆ مانەوە لە تیپەکە، بەڵام تاکو ئێستا کۆنتی ھیچ بڕیارێکی نەداوە لەسەر داھاتووی خۆی.
کارزان کانەبی
Top