بەفەرمی هەولێر میوانداری یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی دەكات

بەفەرمی هەولێر میوانداری یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی دەكات
بەفەرمی كەمێك پێش ئێستا یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بریاری دا یاری پێش كۆتایی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا لە پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی لە نێوان هەردوو یانەی زەورا و قوە جویە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت.
وا بریارە هەردوو یاری لە رۆژانی (22-5) و (29-5) لە یاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام بدرێت، بەمەرجێك ئەگەر هەردوو یانە رەزامەندی خۆیان دا یارییەكە لە هەولێر بەرێوەبچێت، ئەگەر رەزامەندی نەدرا ئەوە یارییەكە لە وڵاتی قەتەر بەرێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان یانەی قوە جویە رەزامەندی خۆی نیشانداوە لە شاری هەولێر یاری بكات، بەڵام تا ئێستا یانەی زەورا خۆی یەكلای نەكردیتەوە لەسەر ئەم بابەتە.
جێگەی باسە چەندین جار هەوڵ درا ئەم یارییە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بۆ یاریگەی كەربەلا بگوازرێتەوە، بەڵام بەهۆی باشی باری ئەمنی و خۆشگوزرانی و پێشكەوتنی شاری هەولێر لە هەموو روویەكەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بریاری دا ئەم یارییە گرنگە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
Top