یەکێـتی تۆپی پێی کوردستان ئەوپەری دادوەریمان جێ بەجێ کردووە
ھەرچەندە لە دواین یاری خولی نایابی یانەکانی پێشمەرگەی کوردستان چەندین دەنگۆ بلاو کرایەوە لەسەر ئەوەی کە بۆچی ھەردوو یارییەکە نێوان پێشمەرگەی ھەولێروکەرکووک و شێروانەو نەورۆز جیاوازی لە نێوان کراوە و زیاتر گرنگی بە یارییەکەی کەرکووک و پێشمەرگە دراوە لەسەر دیاری کردنی باشترینەکانیش ھەندێک گلەیی کراوە لەلایەن شەقامی وەرزشی ، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەموو ئەو قسانە ڕەت دەکاتەوە لەم بارەشەوە دلشاد ساڵح ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر خولەکە دەکرێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم قسانە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە چونکە ئێمە دوو جامان لەیەک کات بۆ ھەردوو تیپی یەکەم و دووەم درووست کردبوو لە ھەردوو یاریگای پیرمام و شێروانە دامان نابوو، جارێکی تریش ئەوە دەنگۆیانەمان ڕەت کردەوە جگە لەوەش یاری پێشمەرگە و کەرکووکیش نۆ خولەک پێش یاری شێروانە ونەورۆز دەستی پێکردو پێش ئەویش کۆتایی ھاتووە بۆیە ھیچ شتێکی تێدا نەبووە کە جێگای گومان بێت ئەگەر نەورۆز یارییەکەی ببردبایەوە بێگومان جامەکە بۆ ئەو دەبوو، لە بارەی دیاری کردنی باشترینەکانیش دلشاد ساڵح گوتیشی" ئەم دیاری کردنانە بە سێ قۆناخ بووە قۆناخی یەکەم ڕاگەیاندکاران بوونە و دووەمیش ڕاھێنەران و سێیەمیش کاپتنی تیپەکان دەنگیان داوە کەواتە ھیچ کارێک نەکراوە بۆ ھیچ کەسێک بۆ ئەوەی ببێت بەباشترین، سەڕەرای ئەوەی کە بودجە وەکو پێویست نەبووە بەڵام خولەکە بەسەرکەوتوویی بەرێوە چووە و کەم کوریش ھەبووە بەڵام ئێمە گوێ بەھیچ شتێک نادەین بۆ سەرکەوتنی خولەکە.
کارزان کانەبی
