بەشێوەیەكی كاتی ئابلوقەی یارییە نێودەوڵەتیەكان لەسەر عێراق هەڵدەگیرێت
دوای گفتوگۆكردن بەشێوەیەكی سەرەتای هەر سێ لا رێكەوتن لەسەر هەڵگرتنی ئابلوقە تەنیا بۆ یارییە دۆستانەكان لەسەر هەر سێ شاری هەولێر و بەسرە و كەربەلا بۆ ماوەی سێ مانگ دواتر فیفا بریاری كۆتایی خۆی دەدات، تا ئێستا ئەم بریارە فەرمی نییە و لە رۆژی 11-5 لە كاتی بەرێوەچوونی كۆنگرسی فیفا، كە لە وڵاتی بەحرێن ئەنجام دەدرێت بریاری كۆتایی لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت.
لە لایەكی ترەوە چاوەروان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بریاری كۆتایی خۆی لەسەر بەرێوەچوونی یاری نێوان هەردوو یانەی زەورا و قوە جویە لە چوارچێوەی یارییەكانی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، كە چاوەروان دەكرێت یارییەكە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت دوای ئەوەی عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی پەیوەندییەكانیەوە توانی بەشێوەیەكی سەرەتایی رەزامەندی لەسەر بەرێوەچوونی ئەم یارییە لە شاری هەولێر وەربگرێت.
رێبین رەمزی
