عەبدولخالق مەسعود بووە جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی
لەم هەڵبژاردنە عەبدولخالیق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق توانی ئەندامێتی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی بباتەوە پاشان پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی بردەوە وەكو نوێنەری وڵاتانی عەرەبی لە كیشوەری ئاسیای بردەوە.
لەم هەڵبژاردنە (ئەمیر توركی بن خالیدبن فەیسەڵ ئەل سعود )، كە رەگەزنامەی سعودی بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی بە بێ ركابەر و هەریەكە لە جەزائیری (محەمەد بن راوراوە) بووە جێگری یەكەمی سەرۆك و (عەبدولخالق مەسعود) بووە جێگری دووەمی سەرۆك.
هەریەكە لە (حەمید سێبیانی) لە یەمەن و (ودیع جەری) لە تونس و (جاسم تشكیلی) لە شانشینی عوممان و (موعتصم جەعفەر) لە سوودان و (جەبریل رەجوب) لە فەڵەستین و ( غانم ئەحمەد) لە ئیمارات و (سەمر نصار) لە ئوردن بوونە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی.
جێگەی باسە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق وەكو یەكەم كورد توانی ئەم پۆستە گرنگە لە یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی بباتەوە دوای ئەوەی لە توانی لە ركابەرە ئیماراتیەكەی ( غانم ئەحمەد) بە جیاوازی 3 دەنگ بباتەوە.
رێبین رەمزی
