مۆراتا: سیمیۆنی سوعبەتی لەگەڵ کردم ئەگەر بەراست ئەو قسەیەی کردبێ ئەو دەتوانێ لە کاتی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکات
لەم بارەیەوە میدیاکانیش بڵاویان کردەوە کە سیمیۆنی بە مۆراتای وتووە وەرە ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەمرۆش مۆراتا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی راستی قسەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: بەڵی سیمیۆنی پێی ووتم وەرە بۆ ئەتلەتیکۆ تا سەرەکی بیت، بەڵام وابزانم سیمیۆنی سوعبەتی لەگەڵ کردم، بۆیە لەو کاتەدا من ھیچ وەڵامم نەدایەوە، برواش ناکەم سیمیۆنی بەراست ئەو قسەیەی کردبێ چونکە ئەو دەتوانێ لە کاتی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکات.
محمد سلێمان
