هەواڵێكی خۆش لە لایەن ئیدارەی بارسێلۆناوە بۆ هاندەرانی

هەواڵێكی خۆش لە لایەن ئیدارەی بارسێلۆناوە بۆ هاندەرانی
لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی لیونێل مێسی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی تیپەكەی بڵاودەكاتەوە و نوێكردنەوەی بۆندی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتین دووپات دەكاتەوە.

جۆردی میستری جێگری سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بۆ كاروباری وەرزشی لەبەردەم دەزگا راگەیاندنەكان دەردەكەوێت و باس لە نوێكردنەوەی بۆندی ئەستێرەكەی خۆی دەكات.

میستری لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (Esport3) وتی: دەتوانم بڵێم نوێكردنەوەی بۆندی میسی بە رێگایەكی راست و دروست دەروات و لەچەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی دەگەینە رێككەوتن.

ئەو وتیشی: ئێمە بەفەرمی راهێنەری داهاتوومان دەستنیشانكردووە بەڵام لەحاڵی حازردا وەك رێزێك بۆ ئەنریكی راماننەگەیاندووە، هەربۆیە كاتی راگەیاندنی بۆندی میسیش بۆ كۆتایی وەرز دواكەوتووە.

محمد سلێمان

Top