مۆراتا دوای یاریەكەی دوێنێ بە دڵتەنگیەوە: من بۆ ئەوە گەرامەوە ریال مەدرید تا خولەكی زیاتر یاری بكەم
مۆراتا لەدوای یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی غەرناتە لەیارییەكانی گەڕی (36) خولی ئیسپانیا كە دوو گۆڵی تۆماركرد وتی: من بیر لەژمارەی گۆڵەكان ناكەمەوە، من دەمەوێت بردنەوە تۆماربكەم و نازناوی خولی ئیسپانی و چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنم.
ئەو وتیشی: لەراستیدا دەمەوێت بەشداری یارییەكان بكەم، من دەمەوێت یاری بكەم، پێم وایە كەمتر لەو خولەكە یاری دەكەم كە پێشبینیم دەكرد، بۆئەمەیان دڵتەنگم.
مۆراتا ئەوەش دەڵێت: من هەوڵمدا بۆ ئەوە بگەرێمەوە ریال مەدرید تا خولەكی زیاتر یاری بكەم و بەشداری یاری زۆرتر بكەم، دەمەوێت لەهەموو یارییەكان ئامادەبم، بەڵام لەكۆتاییدا ئەمە بەدەست راهێنەرە.
محمد سلێمان
