ئینێستا دوای پێكانەكەی گەرایەوە نێو مەشقە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی

ئینێستا دوای پێكانەكەی گەرایەوە نێو مەشقە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی
ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و كاپتن و سەركردەی یانەی بەرشلۆنە گەرایەوە یاریگاكان و دەتوانێت لەیاری بەرامبەر یانەی ڤیاریال بەشداری بكات.

ئینێستا لەیاری كلاسیكۆ دووچاری پێكان هات و بەمهۆیەوە نەیتوانی لەیاری بەرامبەر یانەكانی ئۆساسۆنا و ئیسپانیۆل بەشداری بكات.

ئەو یاریزانە دوێنێ بەشداری مەشقە بەكۆمەڵەكانی كرد و لەگەڵ تیپەكەی خۆی بۆ یاری داهاتوو لەخولی ئیسپانی ئامادە دەكات.

بریارە رۆژی شەممەی داهاتوو یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكانی گەڕی (36) خولی یانەكانی ئیسپانیا لەنێو كامپ نو رووبەرووی یانەی ڤیاریال بێتەوە.

محمد سلێمان
Top