زیدان بە پێرێزی سەرۆكی راگەیاندووە كە ئەم هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو نابێت لە پێكهاتەكەمدا بمێنێت

زیدان بە پێرێزی سەرۆكی راگەیاندووە كە ئەم هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو نابێت لە پێكهاتەكەمدا بمێنێت
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ کەریم بێنزیما، هێرشبەری یانەکەی هەڵکرد بۆ ئەوەی ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت.

کەریم بێنزیما بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەچەند یاری رابردوودا لەگەڵ یانەکە پێشکەشیکردووە رەخنەی زۆری لەلایەن هاندەرانی یانەکە لێگیراوە و بەشێکیان داوا دەکەن ئەو یاریزانە لە یانەکە بڕوات.

رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، زیدان رەتیکردووەتەوە بێنزیما بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە بهێڵێتەوە و بە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکەی گوتووە پێویستە لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئەو یاریزانە بفرۆشن.

چاوەڕواندەکرێت لەکاتی رۆیشتنی بێنزیما ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی بەهێزی سەرە رم واژۆبکات، کە چەندینجار داوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و پیێر ئۆبامیانگی کردووە.



محمد سلێمان
Top