دواجار دیگۆ كۆستا پریمەرلیگ بە خولی چین دەگۆرێتەوە
وە لە بەرنامەی (ئەلێرگیرۆ) كە بەرنامەیەكە لە رادیۆی (كادینا سێر)ی ئیسپانیا، رایگەیاند كە لە رۆژی هەینی رابردوو بە ئامادەبوونی دیگۆ كۆستا و گیۆرگی میندیز بریكاری كارەكانی لە چێشتخانەیەك لە لەندەن لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یانە چینیەكە كۆبوونەتەوە لە بارەی ناوەرۆكی گرێبەستەكە.
وە وابریارە دیگۆ كۆستا گرێیەستی گواستنەوەكەی بۆ یانە چینیەكە واژۆ بكات لە ماوەی ئەم مانگەدا و وە چاوەرواندەكرێت گرێبەستی موچەی ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ بێت.
وە ماڵپەری "ئاس" رایگەیاندووە كە لە ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی كە بڵاویان كردۆتەوە یانەی بلوز بە مەرجێك رازیدەبێت لە بەرانبەر فرۆشتنی هێرشبەرەكەیان بە بری 90 ملیۆن یۆرۆ.
وە "كادینا سێر" رایگەیاند كە راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی لە سەرەتاوە هەوڵدەدات دوای رۆیشتنی دیگۆ كۆستا و لە شوێنی ئەو مۆراتای هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە بۆ یانەی بلوز.
وە جێگای باسە دیگۆ كۆستا دوای 3 ساڵ لە یاریكردن بۆ یانەی چێڵسی 116 یاری ئەنجامداوە و 56 گۆڵیشی بۆ یانە ئینگلیزیەكە تۆماركردووە.
محمد سلێمان
