ئەلیگری یاریزانی یەكەم لە یۆڤانتۆس دیاریدەكات

ئەلیگری یاریزانی یەكەم لە یۆڤانتۆس دیاریدەكات
ماسمیلانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە ماڵپەری "كوورە" بڵاوكراوەتەوە لە بارەی ئاستی یاریزانەكانی لە بارنبەر بە یانەی مۆناكۆ لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ چەند لێدوانێكیدا.

دوای رووبەرووبوونەوەكەی یانەی یۆڤانتۆس و یانەی مۆناكۆ لە قۆناغی چوونی پێش كۆتایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناسراو بە چامپیۆنز لیگ كە یاریەكە لە بەرژەوەندی یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام بە كۆتا هات.

ئەلیگری سەرەتا لە بارەی ئاستی یاریزانەكانی مۆناكۆ قسەی كرد و گووتی: بە دڵناییەوە یاریزانەكانی مۆناكۆ ئاستیان بەرزە و وە ئەگەر بە روونی تەماشای بكەین یانەی مۆناكۆ ئەم ساڵ بە كۆمەڵێك یاریزانی ئاست بەرز هاتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی و وە ئەم پاڵەوانیەتیە پاڵەوانیەتیەكی ئاسان نیەو وە هەروەها دەبێت لە یاری گەرانەوە زۆر بە باشی خۆمان ئامادەبكەین.

هەروەها ئەلیگری لە بارەی ئاستی یاریزانەكانی گووتی: من زۆر دڵخۆشم و وە ستایشی ئاستی یاریزانەكانم دەكەم، وە ئەگەر باسی بۆفۆنیش بكەین بە شێوەیەكی گشتی ئەو هەردەم یاریزانی یەكەمە، وە هەروەها ئەگەر باسی هیگواینیش بكەین ئەو توانی دوو گۆڵی زۆر جوان و گرنگ تۆماربكات و وە دوای تۆماركردنی گۆڵی یەكەم ئەو نەوەستاو گۆڵی دووەمیشی كرد و هەوموانی دڵخۆش كرد.

محمد سلێمان
Top