چاڤی لە بارەی ئەركی مەشقدانی بارسێلۆنا قسەی خۆی كرد و دەیەوێت لە بواری راهێنەرایەتی ئەزمونی نوێ فێرببێت.

چاڤی لە بارەی ئەركی مەشقدانی بارسێلۆنا قسەی خۆی كرد و دەیەوێت لە بواری راهێنەرایەتی ئەزمونی نوێ فێرببێت.
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە رەتیكردەوە لە ئێستادا ئەركی مەشقدانەوەی یانەكە بگرێتە ئەستۆ.

چاڤی یاریزانی یانەی سەددی قەتەری لە لێدوانێكیدا لەبارەی شوێنگرتنەوەی لویس ئەنریكی كە بریارە كۆتایی ئەم وەرزە ریزی تیپەكە بەجێبهێڵێت وتی: كاتی ئەوە نەهاتووە.

ئەو وتیشی: من پابەندم بە بۆندێك لەگەڵ یانەی سەد بۆ ماوەی ساڵێكی دیكەش، دوای ئەمە بەشداری لە هەڵمەتی تایبەتی جامی جیهانی (2022)ی قەتەر دەكەم.

ئەستێرە (37) ساڵانەكە ئەوەیشی وت: من دەمەوێت لەدوای تەواوبوونی كارەكانم، ئینجا بریاردەدەم بچمە بواری راهێنەرایەتی و ئەزمونی نوێ فێربم.

محمد سلێمان
Top