تۆپی دەستی هەولێر بووە پاڵەوانی یانەكانی پارێزگای هەولێر

تۆپی دەستی هەولێر بووە پاڵەوانی یانەكانی پارێزگای هەولێر
رۆژی سێشەممە لە شاری هەولێر كۆتایی بە پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانەكانی هەولێر هات، كە تیاییدا هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، مەخمور، ئارارات، سۆران) بەشدارییان كردبوو و یانەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولەكە.
لە یاری كۆتاییدا هەردوو یانەی هەولێر و ئارارات رووبەرووی یەكتر بوونەوە لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (21-14) گۆڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكە بەئامادەبوونی بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان و كامەران محەمەد سەرۆكی نوێنەرایەتی هەولێر-ی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و دكتۆر ئالان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان مەراسیمی خەڵات دابەشكردن بەسەر تیپە سەركەوتووەكان ئەنجامدرا و هەروەها لە لایەن یەكێتی تۆپی دەستی لقی هەولێر چەند خەڵاتێكی تر دابەش كرا بەمشێوەیە:
باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە: محەمەد تاریق یانەی ئارارات
باشترین یاریزانی نموونەیی: رێباز ئەكرەم یانەی هەولێر
باشترین گۆڵپارێز: زمەن فوئاد گۆڵپارێزی یانەی ئارارات
گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە: محەمەد خەسرەو یانەی هەولێر
باشترین بەرگریكار: رەوا یوسف یانەی هەولێر
راهێنەری نموونەیی: شێروان یوسف یانەی هەولێر.
ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی دەستی لقی هەولێر و بەهاوكاری نوێنەرایەتی هەولێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بە چاودێری یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان ئەنجامدرا.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئەحمەد جەلال
Top