لە هەولێر راكردنێكی بەكۆمەڵ بۆ كچە قوتابیەكان ئەنجامدرا

لە هەولێر راكردنێكی بەكۆمەڵ بۆ كچە قوتابیەكان ئەنجامدرا
لە پاركی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر راكردنێكی بە كۆمەڵ بۆ ماوەی 2كم لەسەر ئاستی كوران و كچان بۆ قوتابیەكانی پۆلەكانی (1 تا 6) قۆناغی بنەرەتی ئەنجامدرا.
ئەم چاڵاكییە بە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بە هاوكاری رێكخراوی یونسیف بەرێوەچوو، كە تیاییدا هەریەكە لە مامۆستا (حەمەئەمین ناوپردانی) بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ناوەند و مامۆستا (بێجان ئیبراهیم) بەرێوەبەری چاڵاكی وەرزشی هەولێر و نوێنەری یونسیف بەشداریان لە مەراسیمی خەڵاتكردنی كچ و كورە براوەكان كرد، كە تیاییدا هەریەكە لە قوتابیەكانی قۆتابخانەكانی (شاكر فەتاح، ئاهەنگ، بابەتاهیر، زانیاری) توانیان سەركەوتوو بن لە بەدەستهێنانی پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم تا دەیەم.
جێگەی باسە رێكخراوی یونسیف ئەمساڵ چەندین چاڵاكی وەرزشی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە لە ژێر دروشمی (پێكەوە ژیان).
رێبین رەمزی
Top