سەورە و گازی باكوور سێ خاڵی گرنگیان بە دەستهێنا
لە نێو یاریگای خۆیدا یانەی سەورە میوانداری یانەی سلێمانی كرد و توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی سەورە لە رێگەی یاریزانان ( رامیار ئەحمەد، مەریوان شكور) تۆماركران و تاكە گۆڵی سلێمانی لە رێگەی یاریزان ( هەردی جەمال) تۆماركرا.
لە یارییەكی تردا یانەی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری یانەی گازی باكووری كرد و یارییەكەش بەبردنەوەی یانەی گازی باكوور تەواو بوو بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ، گۆڵەكانی گازی باكوور لە رێگەی یاریزانان ( ئاراس مستەفا، دانا عوسمان) تۆماركران.
بەم ئەنجامە هەردوو یانەی سەورە و گازی باكوور بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە دێن بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە دوو یاری و پێشمەرگەی سلێمانی لە پلەی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ لە دوو یاری و یانەی سلێمانی لە پلەی چوارەم دێت بە بێ خاڵ لە دوو یاری.
جێگەی باسە یانەی برایەتی دوای ئەوەی بەشداری لە كۆنگرەی هونەری پاڵەوانێتیەكەی كرد پێش دەستپێكردنی ركابەرییەكان لە خولەكە كشایەوە.
رێبین رەمزی
