کچانی کەرکووک پاڵەوانی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بوون

کچانی کەرکووک پاڵەوانی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بوون
کچانی کەرکووک پاڵەوانی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بوون
لە شاری دھۆک لەھۆڵی یانەی سەنحاریب دوای پێنج رۆژ لە ململانێ لە نێوان ھەشت تیپی کچانی ھەڵبژاردەی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ھەردوو تیپ فوتساڵی پەروەردەکانی ھەڵەبجەی شەھید و کەرکووک گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لە یاری کۆتایشدا بە ئامادەبوونی بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی یاری کۆتایی دەست نیشان کردنی پاڵەوان لە نێوان ھەردوو پەروەردەی کەرکووک و ھەڵەبجەی شەھید ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی تیپی ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکووک توانی بە ئاست و بە ئەنجام یارییەکە بە سوودی خۆی کۆتایی پێبھێنت دوای ئەوەی بە ئەنجامێکی گەورە (٥-٠)گۆڵ یارییەکەی بردەوە و جامی پاڵەوانیەتیەکەی بۆ شاری کەرکووک بردەوە وھەریەک لە تیپی پەروەردەکانی ھەڵەبجەی شەھیدو پەروەردەی رۆژ ئاوای سلێمانیش پلەی سێ یەمی پاڵەوانیەتیەکەی بردەوە دواتریش لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە ھیچ تیپێکی پارێزگای ھەولێر لە ئاستی کچان بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە نەبوو.
کارزان کانەبی
Top