سبەی پێنج شەممە دواین شەڕی یانەکان لە خولی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجام دەدرێت

سبەی پێنج شەممە دواین شەڕی یانەکان لە خولی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجام دەدرێت
سبەی پێنج شەممە دواین شەڕی یانەکان لە خولی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجام دەدرێت
یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان تەنیا یەک ھەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی نازناوی خولەکە دیاری بکرێت، ھەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی ھەولێرو کەرکووک و نەورۆز تاکو ئێستاش ھیوای بەدەستھێنانی نازناوەکەیان بۆ یەک لای نەبۆتەوە ، یانەی شێروانەش ھیوایەکی ماوە بۆ بەدەستھێنانی پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان، بەڵام ئەوەی گرنگە لەسەر کێبرکێ کردن لەسەر نازناوی یاری نێوان ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو کەرکووک لە رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو تاڕادەیەک سەرکەوتنی ھەریەک لەم دوو یانەیە پاڵەوانی خولەکە دیاری دەکات، لەم بارەشەوە ڕاھێنەرانی ھەردوو یانە قسەی خۆیان ھەبوو.
سەمیر بابۆ ھەلێکی ئاسانمان لەدەستە و نازناوەکە پێشکەشی پێشمەرگە دەکەین
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ دواین یاری خولەکە سەمیر بابۆ ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر گوتی" ئێمە ئامادەکارییەکاری خۆمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم یارییە گرنگە ئەنجام بدەین، بۆ ئێمە دوو گرنگی ھەیە یەکیان ئەوەیە لەسەر یاریگای خۆمانە و دەمانەوێ شتێکی گرنگ پێشکەش بکەین دووەمیش ئەوەیە کەوا دواین یارییە و چارەنووسمان یەک لای دەبێتەوە بۆیە ئێمە ھەموو شتێک دەکەین لە نێو یاریگا بۆ ئەویە نازناوی خولەکە بۆ خۆمان یەک لای بکەینەوە چونکە ئەم ھەلێکی زێرینە لە ژێر دەستمان بۆ ئەوەی نازناوەکە بۆ پێشمەرگە یەک لای بکەینەوە پەنا بەخوای گەورە ئەم نازناوە بۆ پێشمەرگە دەبێت و ھیچ گرفتێکمان نییە بە ناوی گرفت و پێشمەرگە لای ئێمە لە ھەموو شتێک گرنگترە و پەنا بەخوا ئەگەر نازناوەکەشمان بردەوە دەمانەوێ پێشکەشی پێشمەرگەی بکەین چونکە بەخۆمان پێشمەرگەین، ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە ھەوڵی ئەوەداین ئەم ئەنجامە بۆ خۆمان یەک لای بکەینەوە پاڕساڵیش لە دواین خولەکان لە کیسمان دا بۆیە ھەوڵدەدەین رۆژی پێنج شەممە ئەم ھیوایەمان بھێننەدی و سەرکەوتنێکی گەورە پێشکەشی ھاندەرانمان بکەین و نازناوەکە لە پیرمامەوە بەرز بکەینەوە .
کەرکووک بۆ نازناوی یاری دەکات
لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی کەرکووکیش دارەوان قادرڕاھێنەری یانەی کەرکووک گوتی" بە تەئکید ئەم ھەلە گرنگە دەقۆزینەوە کەوا یانەی کەرکووک گەیشتۆتە ئەو قۆناخە گرنگە کاری باشمان لەسەر تیپەکە کردووە و باشتریش کار دەکەین لە رۆژانی داھاتوو زانیاری تەواومان ھەیە لە سەر تیپی پێشمەرگە ئێمە ماوەی چوار مانگە مەشق و ڕاھێنان دەکەین دەمانەوێ لەم یارییە بەرھەمەکەی بچێنینەوە لە تیپی پێشمەرگەش ناترسین و چونکە یاریمان لەگەلییان کردووە بەرنامەی تایبەتمان ھەیە بۆ یاری کۆتای لەگەڵ یاریزانان و کارگێری کۆدەبینەوەب ۆ ئەوەی بەباشترین شێوە دەربکەوین و نازناوەکە بگەرێنینەوە شاری کەرکووک و پێشکەشی خەڵکی خۆڕاگری ئەو شارە بکەین سەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان بە یاریزانە سەرەکی و یەدەگەکانیش ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە چاویشمان لە نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستانە لەم یارییەش کەرکووک بە شێوازێکی نوێ بە دیار دەکەوێت.
شێروانەو نەورۆزیش ھیوایان ھەیە
یاری نێوان ھەردوو یانەی شێروانەو نەورۆزیش لە شاری کەلار لە گەرمیان یارییەکی چارەنووسازە بۆ ھەردوو یانە چونکە لە ئەگەری یەکسان بوونی یانەکانی پێشمەرگە و کەرکووک و بردنەوەی نەورۆز ئەو نەورۆز ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە و لە ئەگەری بردنەوەی شێروانەش وپلەی سێ یەم یان دووەمی خولەکە دەستەبەر دەکات بۆیە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی و تایبەت مەندی خۆی ھەیە لە یارییەکە بۆیە تاکو ئێستا چارەنووسی ھیچ تیپێک دیار نییە لە خولەکە کەئەمەش دواین ھەفتەی خولەکەیە.
کارزان کانەبی
Top