کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەرووبوونەوەی ریال چەند لێدوانێكیدا

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەرووبوونەوەی ریال چەند لێدوانێكیدا
کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری ئیتاڵی و یانەی بایرن میونشن بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد کە تایبەت بوو بە یاریەکەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن كە رێکخرابوو تێیدا ئەنچیلۆتی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوەو گووتی:

کارلۆئە نچیلۆتی: لیڤاندۆڤسکی بە باشی و بە شێوەیەکی ئاسایی راھێنانی کرد و سبەی یاری دەکات و دڵنیاشم لەوەی ھاوکارێکی باشی تیپەکەمان دەبێت.

کارلۆئە نچیلۆتی: ھۆملیس و بواتینگیش بە تەنھا راھێنانیان کرد ھەردوکیان ئەگەری بەشداری کردنیان ھەیە بەڵام دڵنیانیم لەوەی سەرەکی دەبن یا نا.

کارلۆئە نچیلۆتی: ئەگەر ھۆملێس و بواتینگ یاری نەکەن ئەوا کیمیچ شوێنی ئەوان دەگرێتەوە با سبەی ببینین چی دەبێت.

کارلۆئە نچیلۆتی: من نازانم سبەی ھاندەرانی ریاڵ چۆن پێشوازیم لێدەکەن، دوو وەرزی پر لە یادگاریم لەم یاریگایە ھەیە ئەوەش بۆ من زۆر گرنگە.

کارلۆئە نچیلۆتی: کێ شوێنێ بەیڵ دەگرێتەوە؟ ھاھاھا، ئەوە دەبێت زێدان بیر لێبکاتەوە نەک من، بەڵام ئەگەر زێدان پەیوەندیم پێوە بکات ئەوا رێگە چارەی گونجاوی پێدەڵێم کە کێ بۆ شوێنی بەیڵ باشترە.

کارلۆئە نچیلۆتی: ریاڵ مەدرید یاریزانی زۆر باشی ھەیە کە بتوانێت شوێنی بەیڵ ی پێ پڕ بکاتەوە.

کارلۆئە نچیلۆتی : پێویستە لەسەرمان سبەی ئاستێکی بەرز و یارییەکی زۆر باش پێشکەش بکەین ئەگەر بمانەوێت سەربکەوین.

کارلۆئە نچیلۆتی : بێ شک ئێمەش ھیوا و چانسی سەرکەوتمان ھەیە بەڵام چانسەکە کەمترە لە ریاڵ.

کارلۆئە نچیلۆتی : ئەگەر کریستیانۆ بە تەنھا لە ھێڵی پێشەوەش یاری بکات ئەوا ھەر دەتوانێت گۆڵ بکات بۆیە دەبێت سبەی رێگەی لێبگرین.

محمد سلێمان
Top