خشتەو کاتی راکێشانی تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئاشکرا کرا

خشتەو کاتی راکێشانی تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئاشکرا کرا
وابریارە لە 18-4-2017 كە دەكاتە رۆژی سێ شەممە و وە 19-4-2017 كە دەكاتە رۆژی چوار شەممە یاریەکانی گەرانەوەی قۆناغی چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناسراو بە چامپیونزلیگ ئەنجام بدرێن و كە لە ئەنجامدا 4 تیپی قۆناغی پێش کۆتایی ئاشکرا دەكرێن، وە دوای کۆتایی ھاتنی ئەم قۆناغەش تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی خولەكە رادەکێشرێت و تیپەکان بە شیوەی تیروپشک روبەروی یەک دەبنەوە.

وابریاریشە 21-4-2017 كە دەكاتە رۆژی ھەینی لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشکەکە ئەنجامبدرێت و یاریەکانی چونی قۆناغی پێش کۆتایی رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە 2 و 3ی مانگی 5 ئەنجام بدرێن و یاریەکانی گەرانەوەش رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە 11 و 12ی ھەمان مانگ ئەنجامبدرێت.

محمد سلێمان
Top