كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گۆرا
وا بریارە رۆژی پێنچشەممە لە یاریگەی كەلار هەردوو یانەی شێروانە و نەورۆز رووبەرووی یەكتر ببنەوە و لە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و كەركووك رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و یارییەكانیش لە كاتژمێر (3:00) ئەنجام دەدرێت.
هۆكاری گۆرانكاری لە كاتی یارییەكان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە دوای تەواوبوونی یارییەكان مەراسیمی دابەشكردنی خەلاتەكان ئەنجام دەدرێت، چونكە هەردوو یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە بێبەشە لە رووناكی نێو یاریگا.
رێبین رەمزی
