رانێری هۆكاری دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی لیستەر سیتی رادەگەێنێت

رانێری هۆكاری دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی لیستەر سیتی رادەگەێنێت
كلاودیۆ رانیێری، راهێنەری پێشووتری یانەی لیستەر سیتیی ئینگلیزی، پێش ماوەیەك بە هۆی ئەنجامە خراپەكانیانەوە لەلایەن كارگێڕیی یانەكەیەوە دوور خراوەتەوە.

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ سكای سپۆرت، گووتی: لەوانەیە كەسێك بووبێتە هۆی دوورخستنەوەم، من ساڵی رابردوو، كێشەم لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی هەبوو، بەو شێوەیەیش ناسناوی پریمەر لیگمان بردەوە.

راهێنەرە ئیتاڵیەكە دەشڵێت: دوای ئەوە لەم وەرزەدا شكستمان خوارد، ئەمە هۆی دوورخستنەوەم بوو لە لیستەر سیتی.

ناوبراو دەشڵێت: نامەوێت پەردە لەسەر هۆی دوورخستنەوەم لا بدەم، بەڵام پێم وا نییە یاریزانانی لیستەر سیتی هۆی دوورخستنەوەی من بووبێتن و رام وا نییە ئەوان هەست بە ناپاكیكردن لە من.

محمد سلێمان
Top