ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و نەورۆز و کەرکووک و شێروانە شەڕی نازناو دەکەن

ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و نەورۆز و کەرکووک و شێروانە شەڕی نازناو دەکەن
لە چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان
ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و نەورۆز و کەرکووک و شێروانە شەڕی نازناو دەکەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو یاری گرنگ و لوتکە بەرێوە دەچێت، یانەی پێشمەرگەی پێشمەرگەی یانەکان لە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەکە ڕووبەرووی نەورۆز دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن پێشمەرگەکانی ھەولێر بۆ سێ خاڵ و نزیک بوونەوە لە نازناوی خولی چوونەتە سلێمانی و نەورۆزیش دەیەوێت بگەرێتەوە نێو ھاوکێشەکان بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنیت و بگەرێتەوە پێشەنگی یانەکان ئەم یارییە یاری لوتکەیە لە نێوان ھەردوو تیپ، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری کەرکووک یانەی کەرکووک میوانداری شێروانەی دووەمی ریزبەند دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە لە چەنگی یەکتر دەربھێنن کوڕانی دارەوان قادر چاویان لە سەرکەوتن و شەڕ کردنە بۆ لوتکەی یانەکان و شێروانە چاویان لە خۆ نزیک کردنەوە شەڕی بەدەستھێنانی نازناوەکەیە ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٣ دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت سەرکەوتنی ھەر یانەیەکیش لەم تیپانە زیاتر لە نازناوەکەیان نزیک دەکاتەوە.
Top