یانەی سۆران ئامادەکاری نەکردوە

یانەی سۆران ئامادەکاری نەکردوە
یانەی سۆران ئامادەکاری نەکردوە
یانەی وەرزشیی سۆران ئەم وەرزە تاکو ئێستا خۆی یەک لای نەکردۆتەوە لە ئەگەری بەشداری کردن و یان بەشداری نەکردنی لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا یانەکان لە چاوەڕوانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانن بۆ ئەوەی وادەی دەستپێکی خولەکە بۆ یانەکان، بەڵام یانەی سۆران بڕیاری ئەوەی داوە ئەم وەرزە جیاواز بێت و پشت بە کوڕانی شاری سۆران ببەستێت لە ئەگەری بەشداری کردنیان ، لەم بارەشەوەفەرمان ئیسماعیل سکرتێری یانەی وەرزشیی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا تیپی تۆپی پێی یانەکەمان ھیچ ئامادەکارییەکمان نەکردووە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان چونکە کاتی خولەکە دیاری نەکراوە، تاکو ئێستاش دیار نییە کە ئایا بەشدار دەبین یاخود بەشدار نابین، یانەیەک لە پلە یەکی کوردستان بێت و یاریگای نەبێت و ژێرخانی وەرزشیی نەبێت دەبێت چ بەرنامەیەکی ھەبێ بۆ تیپەکە ، لە ئەگەری بەشداری کردنمان لە خولەکە تاکە ئامانجی ئێمە تەنیا بۆ مانەوەیە ، لەبارەی گرفتی تیپەکەش سکرتێری یانەکە گوتی" گرفتی سەرەکی ئێمە نەبوونی یاریگایە تاکە یانەین لە خولی پلە یەکی کوردستان بێ یاریگا بین ، جگە لەوەش گرفتێکی تریش نەبوونی ھیچ سەرچاوەیەکی داراییە لە ھیچ لایەک یارمەتی نەدراوین و بەخۆشمان ھیچ سەرچاوەیەکی داراییمان نییە زۆریش داوامان لە کۆمپانیا و خەڵکی سەرمایەدار کردووە بەڵام بێ سوود بووە، بەھیوای ئەوەین لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی و و بەرپرسانی ناوچەکەمان ھاوکاری بکرێن چونکە تاکە نوێنەری قەزای سۆرانین لە خولی پلە یەکی کوردستان بەشدارین و خاوەن کۆمەلێک یاریزانی بەتواناین لەسەر ئاستی ناوچەکە، بۆیە ئەگەر ھاوکاری باشمان ھەبێت ئەوا بێگومان دەتوانین ئەنجام و ئاستی باش تۆماربکەین، بەڵام ئەگەر ھاوکاری نەبێت ناتوانین درێژە بە کاروانی وەرزشیشمان بدەین و ئەنجامان ھەبێت بۆیە ئەگەر ھەر بەم کۆمەڵە گرفتەوە بنالێنین ناتوانین ئەنجامی دڵخۆشکەر بۆ ناوچەکەمان بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی
Top