پێنج یانەی كوردستانی بەشداری لە خولی پلە یەكی عێراق دەكەن

پێنج یانەی كوردستانی بەشداری لە خولی پلە یەكی عێراق دەكەن
ئەمرۆ شەممە لە شاری هەولێر تیروپشکی قۆناغی پاڵاوتنی خولی پلە یەکەکانی عێڕاق لە تۆپی پێ بۆسەرکەوتن بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی عێراق کۆمەڵەی كوردستان ئەنجامدرا، كە تیاییدا پێنج یانە بەشداری كردووە ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی ( سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، برایەتی، گازی باكوور، سەورە)، یارییەكان لە رۆژی 22ی ئەم مانگە دەست پێدەكات و سێ یانە بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵاوتن سەردەكەوێت و خشتەی تەواوی یارییەكان بەمشێوەیە:
هەفتەی یەكەم
سلێمانی - پێشمەرگەی سلێمانی
برایەتی - گازی باکوور
سەوڕە چاوەڕوانە.
هەفتەی دووەم
سلێمانی - گازی باکوور
برایەتی - سەورە
پێشمەرگەی سلێمانی چاوەڕوانە.
هەفتەی سێیەم
گازی باکوور - سەورە
پێشمەرگەی سلێمانی - برایەتی
سلێمانی چاوەڕوانە
هەفتەی چوارەم
سلێمانی- سەوڕە
گازی باکوور - پێشمەرگەی سلێمانی
برایەتی چاوەڕوانە
هەفتەی پێنجەم
سلێمانی - برایەتی
سەورە - پێشمەرگەی سلمانی
گازی باکوور چاوەڕوانە
جێگەی باسە یارییەكانی ئەم پاڵاوتنە بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top