نێردراوی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سەردانی یاریگەی هەولێریان كرد

نێردراوی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سەردانی یاریگەی هەولێریان كرد
ئەمرۆ چوارشەممە نێردراوی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سەلمان بن ئیبراهیم سەردانی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری-یان كرد بەمەبەستی بەرزكردنەوەی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر ئەم یاریگایە بۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا.
هەردوو نێردراو ئەحمەد نەعێمی و ئەحمەد میرزا، كە بەرەگەز خەڵكی بەحرێن-ن سەردانی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریریان كرد گشت بەشەكانی یاریگایان بەسەركردووە پاشان سەردانی چەند هۆتێل و نەخۆشخانەكانی شاری هەولێریان كرد.
دوای تەواوبوونی سەردانەكەیان خۆشحاڵی خۆیان دەربری و تەئكیدیان لەوە كردووە، كە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لە هەر یارییەك یان پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی و ئێمە تەئكیدمان كردووە، كە ئەم یاریگایە پێویست بە پشكنین ناكات، چونكە لەم هەموو روویەكەوە ئامادەیە و پێشتر پێشوازی لە چەندین پاڵەوانێتی و یاری نێودەوڵەتی كردووە، بەڵام بردادەرانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق جەختیان لە گرنگی سەردانەكە كردووە.
هەر لەگەڵ تەواوبوونی سەردانی كردنی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری شاندەكە ئەمشەو راستەوخۆ بەرەو بەسرە بەرێكەوتن بۆ ئەوەی پشكنین بۆ شاری وەرزشی بەسرە ئەنجام بدەن دواتر راپۆرتێك دەربارەی سەردانی كردنیان بۆ شارەكانی هەولێر و كەربەلا و بەسرە بۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەرزبكەنەوە بەمەبەستی بریار دان لە بارەی هەڵگرتنی ئابلوقەی وەرزشی لەسەر یاریگاكانی عێراق و ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتیەكان.
رێبین رەمزی
Top