دارا محەمەد بووە راهێنەری یانەی سەورە

دارا محەمەد بووە راهێنەری یانەی سەورە
یانەی سەورە بەشداربوو لە خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی راهێنەرێكی نوێی بۆ تیپەكەی دەستنیشانكرد.
بەفەرمی یانەی سەورە ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەی بە دارا محەمەد یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق سپارد.
دارا محەمەد یاریزانی پێشووی یانەكانی كەركووك و هەولێر و سلێمانی و قوە جویە و گازی باكوور و هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریكردووە.
هەر لەگەڵ دەستنیشانكردنی وەكو راهێنەرە، دارا محەمەد یەكەم یەكەی مەشقی لەگەڵ یانەی سەورە لە هۆڵێكی داخراو ئەنجامدا بۆ خۆئامادەكردن لە ركابەرییەكانی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top