ئەم ھەفتەیە پاڵەوانیەیتی فوتساڵی کچان و کوڕان بەرێوە دەچێت

ئەم ھەفتەیە پاڵەوانیەیتی فوتساڵی کچان و کوڕان بەرێوە دەچێت
ئەم ھەفتەیە پاڵەوانیەیتی فوتساڵی کچان و کوڕان بەرێوە دەچێت
بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاڵاکی وەرزش و ھونەروەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە قوتابیانی وەرزشکار لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بەرەووپێشبردنی وانەی وەرزشیی لە قوتابخانەکان وا بریارە لە٦ی ئەم مانگە پاڵەوانیەتی فوتساڵی کوڕان و کچان لە شاری دھۆک ئەنجام بدات، لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاڵاکی وەرزش و ھونەر ، مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتیی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر بەرێوبەرانی چاڵاکی وەرزش و دیدەوانی ھەریەک لە پەروەردە گشتیەکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک، گەرمیان، ھەڵەبجە) و ژمارەیەک لە پەروەردەی قەزاکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر دەسپێکی وادەی پاڵەوانیەتەکە بەرێوەچوو، مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی تیشکی خستە سەر گرنگی وانەی وەرزش لە قوتابخانەکان و ئەنجامدانی چاڵاکی وەرزشی لە ناوەندەکانی خوێندن کە بە پێویستیەکی گرنگی زانی بۆ زیاتر خزمەت کردنی سەرجەم قوتابیان لە قوتابخانەکانی شارەکانی کوردستان ، گوتیشی قەیرانی دارایی رێگرییەکی زۆری لەسەر ئاستی وەرزشی درووست کردووە کە وەکو پێویست نەتوانراوە چاڵاکی وەرزشی و ھونەری جۆراوجۆر ئەنجام بدەین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەش لە ھەوڵ ئەوەدان بەشە وانەی وەرزشی لە قوتابخانەکان زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن زیاتر لەگەڵ ئەم وانەیە ئاشنا بن، دواتریش بڕیار درا کەوا لە رێکەوتنی ٦-٤ ئەم مانگە دەکاتە پێنجشەممەی داھاتوو لە شاری دھۆک بەبەشداری ھەر ( ٢) پەروەردەی قەزا لەسەر ئاستی ھەر پەروەردەیەکی گشتی بەشداری کێبرکێیەکانی پاڵەوانیتی فوتساڵ لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان بکەن و ماوەی دە رۆژ بخاێنێ ، دەست پێکی پاڵەوانیتیەکەش بە ئاستی کوڕانی پەروەردەی قەزاکان دەست پێدەکات و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت جێگای ئاماژە پێکردنە ئەمە یەکەم چاڵاکی وەرزشییە لە ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت.
کارزان کانەبی
Top