بەھیوای ئەوەم ھەنگاو بنێم بۆ خولی عێراق و ھەڵبژاردەی عێراق

بەھیوای ئەوەم ھەنگاو بنێم بۆ خولی عێراق و ھەڵبژاردەی عێراق
رێبوار نەجمەدین یاریزانی یانەی برایەتی
بەھیوای ئەوەم ھەنگاو بنێم بۆ خولی عێراق و ھەڵبژاردەی عێراق
یانەی برایەتی ھەموو سالێک لەگەڵ دەستپێکی خولەکانی کوردستان پشت بە کۆمەلێک یاریزانی لاو دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستەیان پێ بەدەست بھێنێت، ئەمساڵیش یانەی برایەتی ھەمان بەرنامەی ساڵانی ڕابردووی جێ بەجێ کرد، بەڵام ئەنجامەکانی تەنیا مانەوە بوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکە ئەم وەرزە توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات ، یاریزانی لاوی یانەکە رێبوار نەجمەدین بوو ناوبراو پێشووتر بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئارارات و ھەولێرو ھەندرێن یاری کردووە ئەمساڵیش ھاتۆتە ریزی یانەی برایەتی ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٢لە شاری ھەولێر و قوتابی پەیمانگای وەرزشییە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
*چۆن بوو ئەمسال ھاتیتە ریزی یانەی برایەتی؟
- ئەوەی ڕاستی بێت من کێشەم ھەبوو لە یانەی ھەندرێن بۆیە ڕووم کردە یانەی برایەتی ئێستاش زۆر ئاسوودەم لە یاری کردن لە ریزی یانەی برایەتی.
*بۆچی ئاستی یانەی برایەتی وەکو پێیوست نەبوو لە خولی کوردستان لەم وەرزە؟
-ئاستی تیپەکەمان وەکو پێویست نەبوو کە تیپەکەمان لە رووی پێشکەش کردنی ئەدا زۆر باش بووین، بەڵام لە یاریگادا لە جێ بەجێ کردنی گۆڵ گرفتمان ھەبوو، دەتوانم بلێم لە یارییەک ئەگەر خراپترین ئاست پێشکەش بکەی بەڵام سەرکەوتن بەدەست بھێنی ئەوا یانەیەکی باشی.
*ئاستی خولی کوردستانت چۆن بینی ئەم وەرزە؟
-دەتوانم بلێم لە چاو ساڵان باش نەبوو، بەڵام ھەموومان دەزانین کێشەی دارایی ھەرێم وای کردووە کە کە قەناعەت بکەین بەم خولە و جێگیر بێ لە دڵمان ھیوادارم ھەموو سالێک بەردەوام بێت ئەم خولە گرنگەی ھەرێمی کوردستان.
*بە بۆچوونی تۆ چی بکرێت باشە بۆ ئەوەی ئاستی خولی کوردستان بەرز بێتەوە؟
-لە خولی کوردستان کەم کوری دەبێ بە تایبەتی لە رووی ناوبژیوانییەوە ھەندێک کات وە یانەکان کاری باشتر بکەن بۆ یاریزانەکانیان ، ھەتا ئێمە لە کێشەی دارایی دابین ناتوانین خولەکان بەرەووپێش ببەین نەک ھەر لە ڕووی تۆپی پێی لە گشت رووەکان ھیوادارم تەنیا خولەکە بەردەوام بێت.
*گرفتی خولی کوردستان لە چی دەبینی؟
-ھەموو کات گرفت دەبێ ژمارەیەک لە ھاندەران کاری ناشیاو دەبینین بەتایبەتی لە یارییە دێربییەکان ، زۆربەی یاریزانەکانی یانەکان لە شەوی پێش یارییەکە درەنگانی شەو دەچن بۆ ماڵەکانیان ئەمەش دەبێتە گرفت بۆ یاریزانان و ھەم بۆ یانەکانیش ئەوەش گرفتێکە لە تیپەکان ھەیە، جگە لەوەش گرێبەستی یاریزانان دەخورێ لەلایەن یانەکان و لە دوای تەواو بوونی خولەکان مووچە بۆ یاریزانان دابین ناکرێ ئەوەش ھەمووی گرفتن بۆ یاریزانەکان کە زۆر جار گوێ بیستی دەبین.
*بەرنامەت چییە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان؟
-بەردەوام دەبم لە مەشق کردنی خۆم بۆ ئەوەی توانایی جەستەیم دانەبەزێت و بەردەوام بم لە پێشکەش کردنی ئاستی بەرز لە خولەکانی داھاتوو ھەنگاو بۆ ئەوەی بھاوێم ئەنجامی شایستە لە خولی کوردستان بەدەست بھێنین.
*ھیچ گرێبەستێکت بۆ ھاتووە بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانی تر؟
-بەلێ لە قۆناخی یەکەمی خولی کوردستان بۆم ھات لە یانەیەکی بەشدار لە خولی عێراقی بەڵام بەھۆی خۆشەویستیم بۆ خولی کوردستان ئامادە نەبووم ریزی یانەکەم جێ بھێلم.
* بە کام یاریزانی جیھانی و ناوەخۆیی سەرسامیت؟
- بە ھەریەک لە یاریزانان رامۆس لە ئاستی جیھان و کاپتن حمە خان وھەردی سیامەند لە ئاستی کوردستان.
*ھیواو ئاواتت لە ژیانی وەرزشیت؟
-بەھیوای ئەوەم ھەنگاو بۆ خولی عێراق و ھەڵبژاردەی عێراق بنێم و بتوانم باشترین ئاست پێشکەش بکەم، لە سەرووی ھەمووشیانەوە خزمەت بە خولی کوردستان بکەم بگەمە ریزی ھەڵبژاردەی کوردستان.
*بەچ ڕاھێنەرێک زۆر سەرسامی حەز دەکەی لە ژێر سەرپەرشتی ئەو یاری بکەی؟
-بە ھەریەک لە ڕاھێنەران فاتیح حمە خان و کاپتن رەوەند و محەمەد خۆشناو ومامۆستا قادر و عەبدوللا مەحمود شتیان لێ فێربوویمە ئێستاش لەگەڵ کاپتن فاتیح زۆر ئاسوودەم.
*چیت ماوە ئێمە ھیچمان نەماوە؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان کە ھەمیشە لە ھەموو لایەکی ھەرێمی کوردستان یاریزانان بەسەردەکاتەوە و خزمەتیان دەکات پێشەنگن لە خزمەت بە رەوتی وەرزشیی لە ھەرێمی کوردستان ، زۆر سوپاسی کاپتن حمە خان دەکەم کە ماوەیەکی کەمە لەگەڵ ئەو م بەڵام زۆرشتی لێ فێربوویمە.
فۆتۆ: ئومێد

Top