ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق (B)

ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق (B)
ئەمرۆ هەینی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی عێراق ئاستی (B) بۆ تۆپی بالەی كوران تەواو بوو و یانەی سەورە نزیكە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق یانە بەشداربووەكانی بەسەر چوار كۆمەڵەی دابەش كرد و كۆمەڵەی كوردستان لە هەریەكە لە یانەكانی (شێروانە، ئارارات، سەورە، هێرش) پێكهاتووە و یانەی سەورە نزیكە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی، كە لەم كۆمەڵەیە دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت، كە لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
هێرش - سەورە 2-3 خاڵ
شێروانە - ئارارات 3-1 خاڵ
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- سەورە 10 خاڵ
2- شێروانە 8 خاڵ
3- ئارارات 5 خاڵ
4- هێرش 1 خاڵ
جێگەی باسە یارییەكان بەشێوەی چوون و هاتن بەرێوەچوو.
رێبین رەمزی
Top