بە بۆنەی یادی لە دایك بوونەوە رامۆس لە لایەن ئۆزێلەوە پەیامێكی پێگەیشت

بە بۆنەی یادی لە دایك بوونەوە رامۆس لە لایەن ئۆزێلەوە پەیامێكی پێگەیشت
مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەهۆی ڕۆژی لەدایکبوونی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێک ئاڕاستەی ئەو بەرگریکارە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرجیۆ ڕامۆس ڕۆژی لەدایکبوونی بوو و تەمەنی بوو بە 31 ساڵ و ئۆزێلیش بۆ ئەو مەبەستە پەیامێكی ئاڕاستەی هاوڕێیەکەی کرد.

ئۆزێل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارم ڕامۆس سەرکەوتووبێت، یەکێکە لە باشترین کەساییەتیەکانی جیهان چی لە ناو یاریگا و چی لەدەرەوەی یاریگا، ئەفسانە بەردەوامبە، ئەی گۆڵکار.

ئۆزێل لە ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدبوو و شان بە شانی سێرجیۆ ڕامۆس یاریی دکرد، نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانی و جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ شاهانەکان بەدەستهێنا، دواتر پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە کرد.

محمد سلێمان
Top