بوفۆن: ئەو كەسە درۆ دەكات ئەگەر وشەی ناترسم بەكاربێنێت

بوفۆن: ئەو كەسە درۆ دەكات ئەگەر وشەی ناترسم بەكاربێنێت
جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو یانەی یۆڤانتۆس هاوڕێکانی ئاگاداردەکاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەکەیان بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە، دەشڵێت ئەو یاریزانەی بڵێت ناترسم درۆدەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵیا بوفۆن دەڵێت: هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ناترسم لەو رووبەڕووبوونەوەیەی بەرشلۆنە، هەر یاریزانێک وابڵێت درۆدەکات، چونکە ئەگەر وابێت ئەوا هەستی نییە.

ناوبراو وتیشی: گرنگ ئەوە نییە بترسیت، گرنگ ئەوەیە بتوانیت رووبەڕووی ئەو ترسە ببیتەوە ئەوە دەبێتە ئازایەتی و زاڵبوون بەسەر هەستەکاندا.

بوفۆن یاریی ژمارە 1000ی لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەکانی ئیتاڵیا ئەنجامداو وەک باشترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ تەماشادەکرێت.

وابڕیارە شەوی 12ی مانگی نیسان یانەی بەرشلۆنە لەنێو یاریگای خانمەپیرەکە رووبەڕووی بوفۆن و هاوڕێکانی ببێتەوە یاریی چوونی قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام بدەن.

محمد سلێمان
Top